5 رۆژ پێش ئێستا
199 جار خوێنراوەتەوە
ماوەی دوورکەوتنەوەی دین هاوسن ئاشکرا دەبێت
پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
دین
هاوسینی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەهۆی پێکانەوە
ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
یەکێتی
تۆپی پێی ئیسپانیا، دین هاوسنی بەرگریکاری لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی دوورخستەوە، بەپێی
زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، هاوسن ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە گرژبوونی
ماسولکەکانییەوە گەیشتووەتە کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانی، لە چەند کاتژمێری ڕابردوو
پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دراوە و پێکانەکەی پشت ڕاستکراوەتەوە، دواتر بە هەماهەنگی
لەگەڵ یانەکەی ڕیال مەدرید بە فەرمی لە پێکهاتەکەی تیپەکە دوورخرایەوە تا ئەو کاتەی
لە پشووی نێودەوڵەتیدا دەست بە پرۆگرامی چارەسەرکردنی دەکات.
ڕۆژنامەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئایمریک لاپۆرتی بەرگریکار لە شوێنی هاوسن بانگهێشتی هەڵبژاردەی
ئیسپانیا کراوە.
باس
لەوەش دەکرێت، هاوسن بەهۆی پێکانەکەیەوە نزیکەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دوور
دەکەوێتەوە و بە دڵنیاییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خیتافی لە خولی ئیسپانیا ئامادە
نابێت، بەڵام پێدەچێت بەرانبەر یۆڤانتۆس بگەڕێتەوە و لەسەر کورسی یەدەگ بێت، دواتر
بۆ کلاسیکۆ ئامادەیەی تەواوی دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە