5 رۆژ پێش ئێستا 169 جار خوێنراوەتەوە

کریستیانۆ بووە یەکەم یاریزانی ملیاردێر لە مێژوودا

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی بووە یەکەم یاریزانی ملیاردێر لە مێژوودا.

 ڕۆژنانەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کردووە، کریستیانۆ دەبێتە یەکەم یاریزانی تۆپی پێ لە مێژوودا کە سامانەکەی یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

سەرچاوەکە ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، کۆی گشتی سامانی ڕۆناڵدۆ گەیشتووەتە یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار ئەمەش دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ کە بەهاکەی زیاتر بووە لە 400 ملیۆن دۆلار، ئەمە جگە لەوەی 15%ـی پشکەکانی لە یانەکەش بەدەست هێناوە.

موندۆ ئەوەش دەخاتەڕوو، داهاتی ساڵانەی کریستیانۆ دوای چوونی لە ساڵی 2023 بۆ یانەی نەسڕ خۆی لە 200 ملیۆن دۆلار بینیوەتەوە و لە نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2023 داهاتەکەی گەیشتووەتە 550 ملیۆن دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەبارەی داهاتووی لیڤاندۆڤسكییەوە یەكلا بووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئینتەرمیامی هەوڵ دەدات "ئێم ئێس ئێن" لە تیپەکەی کۆ بکاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڵویستی بەرشەلۆنە سەبارەت بە پڕۆژەی سوپەرلیگ ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ بووە یەکەم یاریزانی ملیاردێر لە مێژوودا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی دین هاوسن ئاشکرا دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە وردەکاری داهاتی وەرزی ڕابردووی ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    مارێسکا باشترین تیپی ئینگلتەرا ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    کارڤاخاڵ زووتر لەوادەی خۆی دەگەڕێتەوە

سەرەتا