12/10/2025 308 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە لەبارەی داهاتووی لیڤاندۆڤسكییەوە یەكلا بووەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە لەبارەی داهاتووی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكییەوە یەكلا بووەتەوە و هێرشبەرەكەش نایەوێت دوو بژاردەی لەبەردەم دایە.

 گرێبەستی یاریزانە پۆڵەندییەكە لە هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و دەتوانێت لە مانگی یەكەوە گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەك بكات كە دەیەوێت و دواتر لە هاویندا بێبەرانبەر بڕوات.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی سپۆڕتی نزیك لە یانە كەتەلۆنییەكە ئاشكرای كردووە، پلانی بلاوگرانا ئەوەیە لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری لیڤاندۆڤسكی بێت، بەڵام ئامادەش نین بێبەرانبەر ڕێگەی ڕۆیشتنی پێ بدەن.

سەرچاوەكە ئەوەش ڕوون دەكاتەوە، پلانی بەرشەلۆنە ئەوەیە گرێبەستی لیڤاندۆڤسكی بۆ دوو وەرزی دیكە نوێ بكرێتەوە و دواتر لە هاویندا بەرانبەر بڕێك پارە دەیانەوێت یاریزانەكە بفرۆشن.

سپۆڕت ئەوەشی دووپات كردووەتەوە، لیڤاندۆڤسكی بە هیچ شێوەیەك نایەوێت ڕوو لە خولی سعودی بكات و دەوێت لە ئەورووپا درێژە بە یاریكردن بدات.

لە كۆتایدا ڕۆژنامەكە باس لەوە دەكات، خێزانەكەی لیڤاندۆڤسكی فشار لە هێرشبەرەكە دەكەن لە كەتەلۆنیا بەردەوام بن، لە بەرانبەر ڕۆبێرت بیر لە بژاردەی وازهێنانی هەمیشەیش دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەبەر دوو هۆکار دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی نابێت

سەرەتا