25/11/2025 599 جار خوێنراوەتەوە

دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

عوسمان دێمبڵی فەڕەنسی و یاریزانی پاریس سانجێرمان ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیابووەتە تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەهێنێت.

 لەمیانەی لێدوانێکی بۆ گۆڤاری جی کیو" سەرەتا عوسمان ڕایگەیاند، لە سەرەتای وەرزی ڕابردوو قسەی لەگەڵ سەرۆک و بەڕێوەبەری وەرزشی و ئینریکی کردووە و ئەوانیش پێیان وتووە پێویستە ببیتە سەرکردەیەتی ژووری جلگۆڕین بۆ یاریزانە لاوەکان بە تایبەتی دوای ڕۆیشتنی مباپێ و تاکو هەموو نازناوەکانیان بەدەست هێنا.

دێمبڵی ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنسلیگ بەخۆی وتووە ئەم سەرکەوتنە ناتوانێت خەڵاتی باڵۆندۆرت پێ بدات، بەڵام دوای بردنەوەی جامی سوپەری ئەورووپا لەوە دڵنیابووەتەوە کە خەڵاتەکە بەدەست دەهێنێت، بۆیە دڵنیایی دەدات هەرگیز کەسایەتییەکەی ناگۆڕێت و وەک خۆی دەمێنێتەوە.

هێرشبەرەکەی پی ئێس جی وتیشی: لە سەروو هەموو شتێکەوە ئینریکی بیرکردنەوەیەکی نوێی لە مندا دەرهێنا و هەمیشە هانی دەدایت وەک چۆن یارییەکە دەکەین ئاوا ڕاهێنانیش بکەین.

لە کۆتایدا دێمبڵی دەشڵێت: ئامانجی داهاتوومان بردنەوەی هەموو نازناوەکانە و هیوادارە لە ساڵی 2026 نازناوی چامپیۆنسلیگ و پاشان جامی جیهانی لەگەڵ فەڕەنسا بەرز بکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

سەرەتا