28/11/2025 612 جار خوێنراوەتەوە

لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە بە تووندی هێرش دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید و پێرێزی سەرۆکی یانەکە.

 لەمیانەی نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا سەرۆکەکەی بلاوگرانا ڕایگەیاند، ڕیاڵ بەردەوام دژایەتی باشترین قۆناغی مێژوویی بەرشەلۆنە دەکات، چونکە ئەوان ئەوەیان بە دڵ نییە کە لە ساڵانی 2004 تاکو 2015 بەرشەلۆنە باڵادەستی جیهان بووە، بەڵام دڵنیابن ناگەنە هیچ ئامانجێک، چونکە جیهان دانیان بەو سەردەمی تیپەکەدا ناوە و نازناوی زۆریان بەدەست هێناوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی لاپۆرتا دەشڵێت: لە یارییەکەی ئێڵچیدا، ڕیاڵ مەدرید دوو گۆڵی تۆمار کرد کە دەبوو بە ڕوونی هەژمار نەکرانایە، لە گۆڵی یەکەمدا بێلینگهام دەست لە تۆپ دەدات و لەوەی دووەمیش ڤینیسیۆس لووتی ئیناکی پینا پڕ خوێن دەکات، ئەگەر ئەو سێ خاڵە نەبووایە ئێستا ئێمە لە پێشەنگی دەبووین.

لە کۆتایدا لاپۆرتا، ئاشکرای کرد، بەرشەلۆنە هەرگیز ناوبژیوانی نەکڕیوە و بە گەشتی ناوبژیوانان یارمەتی تیپەکەیان نەداوە، بەڵام هەمیشە یارمەتی ڕیاڵ مەدرید بوون، ناشزانێت ئەوان بە باسکردنی بەرشەلۆنە پاساو بۆچی دەهێننەوە، کەناڵی ڕیاڵ هەوڵ دەدات کاریگەری لەسەر ناوبژیوانان دابنێت، ئەمە مایەی شەرمەزارییەکی زۆرە، ناکرێت هێندە گاڵتەجاڕ بن، تیپێکی گەنج و باشی ئامادەکراو هەیە کە ئێستا و داهاتووی بەرشەلۆنە مسۆگەر دەکات و ڕەنگە ترسییان لەوە هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بە دوو ئەگەر کار لەگەڵ ئاربیلوا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی یەکەم پیشنیاری پاریس سانجێرمانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت کردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆژنامەی مارکا پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    سلۆت خاڵی بەهێزی ئارسیناڵ ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    کانسێلۆ لە نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە خۆی یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک تیپەکەی بە شایستەی بردنەوەی دێربی کەتەلۆنیا نازانێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    هۆکاری ڕۆیشتن یاخوود دوورخستنەوەی مارێسکا ئاشکرا دەبێت

  • پێش 3 هەفتە

    جیاوازی نێوان ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید لەسەر ساڵانەکەی ئاشکرا دەبێت

سەرەتا