01/12/2025 1327 جار خوێنراوەتەوە

پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
کارلۆ ئانچلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل پەیامێکی توند بۆ هەریەکە لە نێمار داسیلڤا و ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەرانی سیلیساو دەنێرێت.

 میدیاکانی بەرازیل نوێترین لێدانی کارلۆ ئانچلۆتی بڵاو دەکەنەوە و سەبارەت بە بانگهێشتکردنی ڤینیسیۆس بە شێوەیەکی مسۆگەر بۆ مۆندیال ئەو ڕاهێنەر بە توند پەیامێک دەنێرێت و سەرەتا دەڵێت: پێتانوایە ڤینیسیۆس جونیۆر پێگەی مسۆگەر کردووە بۆ مۆندیال؟ نەخێر، بەڵکو دەبێت ڤینیسیۆسیش لەوپەڕی ئامادەیی جەستەییدا بێت، چەندین یاریزانی نایابمان هەیە، دەبێت ئەو یاریزانانە هەڵبژێرم کە خاوەنی ئامادەیی تەواوی جەستەیین.

ڕاهێنەرەکەی سیلیساو بە ناردنی پەیام بۆ نێماریش کۆتایی بە قسەکانی دەهێنێت و دەڵێت: تەنیا نەیمار نا، بەڵکو ڤینیسیۆسیش، ئەگەر ڤینیسیۆس لەوپەڕی ئامادەییدا نەبێت، یاریزانێکی دیکە بۆ بەڕازیل بانگهێشت دەکەم، چونکە تیپەکە خاوەنی ئاستێکی بەرزی کێبڕکێیە کە چەندین یاریزانی باشی لە هێڵی هێرشبردن هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا مژدە خۆشەکە بە هاندەرانی ئەڵمانیا دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    جۆزێ مۆرینیۆ دەرگای ڕۆیشتن بەڕووی دوو یاریزاندا دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ڕیزبەندی تێنس.. زڤێرێڤ جیاوازییەکەی لەگەڵ سینەر زۆر زیاتر کرد

  • پێش 1 هەفتە

    چوار گرێبەست بۆ گواستنەوەی فێرمین لۆپێز پێشکەشی بەرشەلۆنە کراوە

  • پێش 2 هەفتە

    کوکوریا لە نێوان پرێمەرلیگ و لالیگا خۆی یەکلا کردەوە

  • پێش 3 هەفتە

    ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕۆدری لە یاریگاکان ئاشکرا کرا

سەرەتا