07/12/2025 352 جار خوێنراوەتەوە

دارایی عێراق: بڕی پێویستی ڕاستەقینەی مووچە شەش تریلیۆن دینارە و هی كورتهێنانێكیش نییە

پەیام
وەزارەتی دارایی عێراق بڕی پێویستی خەرجیی ڕاستەقینەی مووچەی مانگانە بە شەش تریلیۆن دینار ئاشكرا دەكات و ڕایشیدەگەیەنێت: سەرجەم بڕەكە دەستەبەر كراوە.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: ژمارە فەرمییەكان دەری دەخەن كۆی خەرجیی مووچە كە (فەرمانبەران، خانەنشینان و تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی) دەگرێتەوە، دەگاتە شەش تریلیۆن دیناری مانگانە.
وەزارەتی دارایی ڕایشیگەیاند: ئەو بڕەش لەگەڵ داهاتی بەدەستهاتوو دێتەوە.
وەزارەتەكە هەموو ئەو بانگەشانەشی ڕەت كردەوە كە دەڵێن قەبارەی خەرجیی مانگانەی مووچە هەشت تریلیۆن و 500 ملیار دینارە و گوایە كورتهێنان لە خەرجكردنی مووچەی مانگانەدا هەیە و ڕایشیگەیاند: ئەوە لە ڕووی ژمێریاری و داراییەوە لێكدانەوەیەكی ورد نییە.
سەبارەت وادەی خەرجكردنی مووچەی خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی، وەزارەتەكە ڕوونی كردووەتەوە "دیارییكردنی دووەم ڕۆژی هەموو مانگێك بۆ خەرجكردنی مووچەی ئەو توێژانە، لەبری 17ی مانگ، لە ئەنجامی ڕێوشوێنەكانی ڕێكخستنی پێشتر بووە، بەر لە دەركردنی كارتی بانكی، تاوەكو خانەنشینان لە ڕیزی دوور و درێژدا بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان نەوەستن".
وەزارەتەكە دووبارە پابەندیی تەواوی خۆی بەرانبەر چینی خانەنشینان دەربڕی كە كاری هەرە پێشینەی دەبێت، جەخت دەكاتەوە كە مافە داراییەكان بە تەواوی دەستەبەر كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەى دەوڵەت: دژى بەکارهێنانى خاکی عێراقین بۆ هێرشکردنى سەر وڵاتانی هاوسێ

سەرەتا