24/11/2025 734 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە لەبەر دوو هۆکار دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی نابێت

پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد

 

دوو هۆکاری سەرەکی هەیە کە وا دەکات یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەکەی نەبێت.

ڕۆژنامەی سپۆڕت ئاشکرای دەکات، بەلەبەرچاوگرتنی ئاستی ئێستای بەرشەلۆنە جگە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لیڤا هیچ چارەیەکی دیکەی لەبەردەستا نییە و هێرشبەرەکە وەڵامی هەموو ئەو ڕەخنانەی دایەوە کە وەرزی ڕابردوو ئاراستەی دەکرا و لە ئێستاشدا سەرکردایەتی هێڵی هێرشبەری یانە کەتەلۆنییەکە دەکات و ژمارەی گۆڵەکانیشی دەرخەری ئەوەیە کە هێشتا یەکێکە لە باشترین ژمارە 9یـەکانی جیهان.

ڕۆژنامەکە ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، دوو هۆکاری سەرەکی هەیە کە وا دەکات بەرشەلۆنە دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی نەبێت، چونکە لە گرێبەستەکەیدا هاتووە ئەگەر لیڤا بەشداری لە 50٪ی یارییەکانی ئەم وەرزە بکات، ئەوا گرێبەستەکەی ئۆتۆماتیکی بۆ ساڵێکی دیکە نوێ دەبێتەوە، بەو پێیەی لە ئێستادا لیڤا یاریزانێکی سەرەکییە، ئەم مەرجە بە ئاسانی جێبەجێ دەبێت.

هۆکاری دووەمیشیان نەبوونی جێگرەوەی پێویستە، چونکە لە بازاڕی گواستنەوەدا زۆر ئەستەمە بلوگرانا هێرشبەرێکی دەست بکەوێت خاوەنی ئەم کوالێتییەی لیڤا بێت و نرخەکەشی بۆ دۆخی دارایی بەرشەلۆنە گونجاو بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 1 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا