4 کاتژمێر پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: له دوای ئاگربهست تهنها سهرنجمان لهسهر ئاوهدانكردنهوهیه
پهیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە ئێستادا سەرنجی لەسەر ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززەیە و لهبارهی پرسی دوو دهوڵهتییهوه قسه ناكهن.
ترەمپ لە میانەی لێدوانە فەرمییەکانیدا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ قهوارهی زایۆنی و شەرم شێخی میسر، باسی چارەسەری دوو دەوڵەتی نەکرد، بهڵكو رایگهیاند، لە ئێستادا سەرنجی لەسەر ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززەیە.
تڕهمپ وتیشی: "زۆر کەس چارەسەری یەک دەوڵەتیان دەوێت، هەندێکی دیکەش چارەسەری دوو دەوڵەتیان دەوێت، ئێمە باس لە ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەکەین نەک چارەسەری یەک دەوڵەت یان دوو دەوڵەت".
ترەمپ بەڵێنیدا یارمەتی ئاوەدانکردنەوەی غەززە بدات و داوای لە فەلەستینییەکان کرد " بۆ هەمیشە لە ڕێگای تیرۆر و توندوتیژی پاشەکشە بکەن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە