4 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
ته‌ندروستی جیهانی: زیاتر له 15 كه‌س ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان یان زیاتریان له ده‌ست داوه
په‌یام
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندووه، له ئاكامی كۆمه‌ڵكوژی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی له كه‌رتی غه‌ززه، هه‌زاران كه‌س پێویستیان به چاره‌سه‌ری خێرای ته‌ندروستی هه‌یه له ده‌ره‌وه.
ته‌ندروستی جیهانی كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و بێلایه‌نانه كار ده‌كات، رایگه‌یاند، 15 هه‌زار و 600 كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه قوربانی ڕاسته‌وخۆی جه‌نگن و پێویستی به‌په‌له‌یان به‌وه هه‌یه به خێرایی ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها ته‌ندروستی جیهانی راشیگه‌یاند، پێویسته به خێرایی ده‌روازه‌كان بۆ دۆخی ته‌ندروستی بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ره به خێرایی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه، نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه، برینداربوون، به شێوه‌یه‌ك ئه‌ندامێكی جه‌سته یان زیاتریان زیاتریان له ده‌ستداوه، كه ئه‌وانه‌ش پێویستیان به چاره‌سه‌ری خێرای ته‌ندروستی هه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە