4 کاتژمێر پێش ئێستا
197 جار خوێنراوەتەوە
ئاگربه‌ست شكێنرا و بۆردومان كرایه‌وه
په‌یام
له سەرچاوە فەلەستینییەکانه‌وه بڵاو كرایه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشەممە بە هۆی تۆپبارانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شارەکانی غەززە و خان یونس ٦ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون و چه‌ند كه‌سێكی دیکەش بریندار بوون، سەرەڕای ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی بڵاوی كرده‌وه، بەهۆی ئەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کوادکۆپتەری قه‌واره‌ی زایۆنی تەقەی لە خه‌ڵك کردووە کە سەرقاڵی پشکنینی ماڵەکانیان بوون لە گەڕەکی شوجاعییە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە، بۆئه‌وه‌ی تێیدا نیشته‌جێ ببنه‌وه.
سوپای قه‌واره‌ی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا پێشێلكردنی ئاگربه‌ستی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگەیاندووە، ئامانجێكیان ده‌ستنیشانكردووه كه پێیان وابووه هه‌ڕه‌شه‌یه و ته‌قه‌یان لێكردووه.
هه‌روه‌ها لە باکووری کەرتی غەززە، دوو فەلەستینی بە هۆی تەقەی سوپای داگیركه‌ری زایۆنی لە ناوچەی حەلاوەی جەبەلیە ئەلبەلاد بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە