3 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
میری قهتهر: دڵخۆشین به ئاگربهست
پهیام
ئەمیری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی خۆشحاڵی خۆی بە ئەنجامە ئەرێنییەکانی لوتکەی ئاشتی شەرم شێخ دەربڕی.
شێخ تەمیم ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیوادارین لوتکەی شەرم شێخ ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ ڕێککەوتنی زیاتری داهاتوو کە خواستەکانی براکانمان لە غەززە جێبەجێ بکات."
هەروەها هیوای خۆی دەربڕی کە "ئەو لوتکەیە ببێته هۆی گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمەلایەنە و دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ پرسی فەلەستین و پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی کە بۆ بەرژەوەندی هەمووان بەدەست هاتووە".
ئێوارەی دووشەممە لوتکەی شەرم شێخ بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە بەشداری زیاتر لە 31 سەرکردەی وڵاتان و ڕێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە