5 کاتژمێر پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
یهكهیهكی سهربازی سنووری باشووری لوبنانی بهزاند
پهیام
سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیی قهوارهی داگیركهری زایۆنی چوونە ناو قەزای بنت جبەیل سەربە پارێزگای نەبتییە باشووری لوبنان، ئەوەش بە پێشێڵکردنی ئەو ئاگربەستە دادەندرێت کە پێشتر لە نێوان حزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیلدا، ڕاگەیاندراوە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی لوبنان بڵاوی کردەوە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو، سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیی قهوارهی داگیركهری زایۆنی جۆری "ATV" چوونەتە ناو قەزای بنت جبەیل.
ئاژانسەکە، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە شەوانە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی قهوارهی داگیركهری زایۆنی بەسەر ناوچەکانی باشووری لوبناندا، دەسوڕێنەوە.
تا ئێستا سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی ، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە