15/10/2025 487 جار خوێنراوەتەوە

ئەیسی میلان گرێبەستێکی 100 ملیۆن یۆرۆی ئەنجام دا

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی گرێبەستی سپۆنسەریەکەی لەگەڵ کۆمپانیای فرۆکەوانەی 'فلای ئیمارات' نوێ کردەوە  بۆ هەر وەرزێک 20 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

 لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا یانە ئیتاڵییەکە ئاشکرای کرد، لەگەڵ کۆمپانیای فرۆکەوانی ئیماراتی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن تائەوەی گرێبەستی سپۆنەسەری نێوانیان بۆ پێنچ ساڵی دیکە و تاکو 2030 نوێ بکەنەوە.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی فوتبۆڵی ئیتاڵی، بەهای کۆی گرێبەستەلە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیە لە ماوەی پێنج ساڵدا، بۆ یەک وەرز یانەی ئەیسی میلان ٢٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

یانەی ئەیسی میلان لەسەر درێسی تیمی یەکەمی پیاوان و خانمان و سەرجەم ئاستە تەمەنییەکان لۆگۆ و ناوی کۆمپانیای فلای ئیمارات وەک ڕیکلام داناوە.

گرێبەستی نێوان میلان و فلای ئیمارات لە ساڵی 2007ــەوە دەستی پێکردووە و بەو جۆرەش بێت لە ساڵی 2027دا دەبێت 20 ساڵ کارکردن بەیەکەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە لەبەر دوو هۆکار دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی نابێت

سەرەتا