4 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
تهرمی 30 فهلهستینی ڕادهستكرایهوه
پهیام
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، تەرمی٣٠ فەڵەستینی دیکەیان لە قهوارهی زایۆنی وەرگرتووەتە کە بەشێکیان ئاسەواری ئەشکەنجەدان لەسەر جەستەیانەوە، دیارە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەچوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست و لە ڕێگای لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورەوە، تەرمی٣٠ فەڵەستینی دیکەیان لە قهوارهی زایۆنی وەرگرتووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەشێک لەو ٣٠ تەرمە کە لە داگیركهر وەریانگرتووەتەوە، ئاسەواری ئاشکەنجەدان لەسەر جەستەیانەوە دیارە.
باسی لەوەش کردووە کە لەو کاتەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە تا ئێستا، ١٢٠ تەرمی فەڵەستینیان لە ڕێگای لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورەوە، لە قهوارهی زایۆنی وەرگرتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە