5 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا: بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگ پێویسته ئۆكرانیا ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له خاكه‌كه‌ی بێت
تره‌مپ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا مه‌رجه‌كانی ڕووسیا په‌سه‌ند نه‌كات، پووتن ئه‌و وڵاته وێران ده‌كات، زیلینیسكیش به‌راورد له‌نێوان ڕووسیا و حه‌ماسدا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی فایناشناڵ تایمز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ینیی ڕابردوو و له كۆشكی سپی، دۆناڵ تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ڤۆلۆدیمیر زیلینیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیای ڕاگه‌یاندووه پێویسته ناوچه‌ی دۆنباسی ڕۆژهه‌ڵات به ته‌واوی ڕاده‌ستی ڕووسیا بكات و ئه‌مه داواكاری مۆسكۆیه.
به‌پێی ڕۆنامه‌كه، تره‌مپ به هاوتا ئۆكرانیه‌كه‌ی وتووه، پێویسته مه‌رجه‌كانی ڕووسیا بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ په‌سه‌ند بكات، ئه‌گه‌رنا ڤلادیمێر پووتن به‌ڵێنی داوه ئۆكرانیا وێران ده‌كات.
هاوكات له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ میدیای ئه‌مریكی، زیلینیسكی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌مریكا فشاری زیاتر بخاته سه‌ر سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ.
زیلینیسكی باسی له كۆتاییهێنان به جه‌نگی غه‌ززه كردووه به‌هۆی فشاره‌كانی تره‌مپه‌وه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: پووتنیش هه‌مان دۆخی حه‌ماسی هه‌یه به‌ڵام به‌هێزتره له حه‌ماس، ئه‌م جه‌نگه‌ش فراوانتره و ڕووسیاش دووه‌م گه‌وره‌ترین سوپای له جیهاندا هه‌یه بۆیه پێویسته فشاری زیاتری لێ بكرێت.
له به‌رانبه‌ردا ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕانه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی له ئۆكرانیا شكست پێ بهێنێت و به‌ربه‌ست دروست بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە