3 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
تهرمێكی دیكه ڕادهستی خاچی سووری نێودهوڵهتی كرا
حەماس تەرمێکی زایۆنی ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد
بزووتنەوەی حەماس لە غەززە تەرمێکی زایۆنی ڕادەستی تیمەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتی (ICRC) کرد.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی، تیمەکانی سەر بە خاچی سوور تەرمی زایۆنییان لە بزووتنەوەی حەماس وەرگرتووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، خاچی سوور تەرمێکیان لە لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە غەززە وەرگرتووە و ڕادەستی سوپای داگیركهیان کردووە.
سوپای داگیركهر دوای وەرگرتنی تەرمەکان، رەوانەی پزیشکی دادوەری کردوون و لە ئەگەری دیاریکردنی شوناسی وەک بەدیلگیراوێکی زایۆنی، ئەوە تەرمی شەش بەندکراوی دیکە لە کەرتی غەززە دەمێنێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە