3 کاتژمێر پێش ئێستا 193 جار خوێنراوەتەوە

هەوڵی كۆنگرێس بۆ سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی ترەمپ شكستیهێنا

 پەیام

لەگەڵ نزیكبوونەوەی تەقینەوەی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكا و ڤەنزوێلا، كۆمارییەكان پرۆژەبڕیارێكی كۆنگرێسیان بۆ سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی ترەمپ لەوبارەوە، شكست پێهێنا.

كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ شكستیان بەو پرۆژە بڕیارە هێنا كە لەلایەن تیم كین سیناتۆری دیموكراتەكانەوە پێشكەش كرابوو، بە مەبەستی سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپ لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی دژی ڤەنزوێلا بەبێ مۆڵەتی كۆنگرێس.

بە زۆرینەی 51 دەنگی دژ بۆ پرۆژەبڕیارەكە بەرانبەر 49 دەنگ، پرۆژەبڕیارەكەی دیموكراتەكان شكستی پێهێنرا، ئەمەیش مەترسییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و هێرشكردنەسەر ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریكاوە زیاد دەكات كە ماوەیەكە چالاكییەكانی لە دەریای كاریبی بە پاساوی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان دەستپێكردووە.

پێشتریش ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاوی كردبووەوە، كە ئیدارەی ترەمپ هەڵسەنگاندن بۆ بژاردە و مەترسیەكانی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەگەریی دژی ڤەنزوێلا دەكات، كە تێیدا یەكە سەربازییەكانی نزیك لە نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی وڵاتەكە دەكاتە ئامانج.

ئەوەیشی خستبووە ڕوو، ترەمپ چەند بژاردەیەكی خستووەتە ڕوو، كە خۆی لە لێدانی ئەو هێزانە و ئۆپراسیۆن دژی قاچاغی ماددە هۆشبەرەكان و كۆنترۆڵكردنی بیرە نەوتەكانی ڤەنزێلا دەبینێتەوە.

هاوكات ئیدارەكە داوایشی لە وەزارەتی داد كردووە، كە چوارچێوەی یاسایی بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە بدۆزێتەوە بەبێ ئەوەی پێویستی بە دەنگی پێشوەختەی كۆنگرێس هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین سێیەم كەشتیی فڕۆكەهەڵگری خستە خزمەتی سەربازییەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیندۆنیزیا.. لە تەقینەوەیەكدا لە مزگەوتێكى جاكارتا 54 كەس بریندار بوون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باكوور مووشەكێكی بالیستی نەناسراوی ڕووەو دەریای یابان تاقیكردەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: وڵاتێكی دیكە دەچێتە ناو ڕێككەوتننامەی ئیبراهیمییەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵی كۆنگرێس بۆ سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی ترەمپ شكستیهێنا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی نوێی شارەوانیی نیویۆرك لەگەڵ بردنەوەیدا هێرشی كردە سەر ترەمپ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سودان وڵاتی‌ ئیمارات به‌ پڕچه‌ككردنی‌ هێزه‌كانی‌ (پشتیوانی‌ خێرا) تۆمه‌تبار ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: پێویسته‌ زوهران مه‌مدانی باش بێت له‌گه‌ڵمدا

سەرەتا