07/11/2025 494 جار خوێنراوەتەوە

چین سێیەم كەشتیی فڕۆكەهەڵگری خستە خزمەتی سەربازییەوە

پەیام 

چین سێیەم كەشتیی فڕۆكەهەڵگری خۆی بە توانایەكی ناوازەوە خستە خزمەتی سەربازییەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین شینخوا بڵاوی كردەوە، كە ئەمڕۆ سێیەم كەشتی فڕۆكەهەڵگر بەناوی فوجیان بە شێوەیەكی فەرمی و پاش مەراسیمێك لە بەندەری سانیا لە هەرێمی هانیان لە باشووری وڵاتەكە كە هەریەك لە شی چین پینگ سەرۆكی چین و ژمارەیەك بەرپرسی حزبی و سەربازی ئامادەی بوون بە شێوەیەكی فەرمی خرایە خزمەتی سەربازییەوە.

كەشیتی فڕۆكە هەڵگری فوجیان، كە دیزاین و دروستكردنی بەتەواوی دەستی ناوخۆیی چینە، وێستگەیەكی سەرەكی لە پلانی سەرۆكی وڵاتەكە بۆ سوپا و بەهێزكردنی توانا دەریاییەكانی پێكدەهێنێت، ئەوەیش لە چوارچێوەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان لەگەڵ تایوان و ناكۆییەكان لەسەر باڵادەستی بەسەر دەریای باشووری چیندا.
ئاژانسەكە ڕوونی كردووەتەوە، كە شی جین پینگ سەر كەشتیی فوجیان كەوتووە و زانیاری لەبارەی سیستمی نوێ كەشتییەكەوە پێدراوە، وەك سیستمی مەنجەنیقی كارۆموگناتیزی، كە بەكاردەهێنرێت بۆ ئاڕاستەكردنی فڕۆكەكان، ئەوەیش بەرزترن تەكنەلۆژیایە لەو بوارەدا و لە فڕۆكەهەڵگری جیرالد فۆردی ئەمركیادا نەبێت نییە.

فوجیان یەكەمین كەشتیهەڵگری جۆری كاتوبارە و ڕێگە دەدات بە فڕینی فڕۆكەكان بە تەقەمەنی و سووتەمەنی تەواوەتییەوە، كە توانایەكی بەهێزیان پێدەبەخشێت لە ئۆپراسیۆنی سەربازی گەورەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: لەگەڵ ئێراندا لە دانووستانداین بۆ کردنەوەى گەرووى هورمز

سەرەتا