3 کاتژمێر پێش ئێستا
325 جار خوێنراوەتەوە
كۆریای باكوور مووشەكێكی بالیستی نەناسراوی ڕووەو دەریای یابان تاقیكردەوە
پەیام
دەستەی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور بڵاوی كردەوە، كە كۆریای باكووری دراوسێیان مووشەكێكی بالیستی بە ئاڕاستەی كەناراوەكانی دەریای ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەی ڕووەو دەریای یابان ئاڕاستە كردووە، بەڵام هیچ وردەكارییەكی لەبارەی جۆری مووشسەكەكە و وردەكارییەكانی و ئەو مەودایەی كە بڕیویەتی نەخستووەتە ڕوو.
لای خۆیەوە حكومەتی یابان ڕایگەیاندووە، كۆریای باكوور مووشەكێكی بالیستی ئاڕاستە كردووە و بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە دەرەوەی ناوچەی ئابووری تەواوەتی یابان كەتووەتە خوارەوە.
هاوكات سانای تاكیچی سەرۆكوەزیرانی یابان ئاماژەی بەوە كرد، تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێكیان لەبارەی ئەوەی مووشەكەكەی كۆریای باكوور زیانی گەیاندبێت پێنەگەیشتووە.
سێشەممەی ڕابردوویش سیئۆل ڕایگەیاند، بەر لە كاتژمێرێك لە سەردانی پیت هێكست وەزیری جەنگی ئەمریكا بۆ سنووری نێوان دووكۆریاكە كۆریای باكوور تۆپبارنی ناوچەكەی كردووە.
ئەمە و لە میانی ئاڵۆزییە بەردەوامەكانی نیمچەدوورگەی كۆریا، پیۆنگیانگ سەرنجەكانی لەسەر پەرەپێدانی مووشەكی بالیستی كیشوەربڕ كۆكردووەتەوە، ئەوەیش وەك پێشبڕكێیەك بۆ گەیشتن بە نەوەی دواتری مووشەكە دوور مەوداكان، كە بەپەرچدانەوەیان سەخت دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە