6 کاتژمێر پێش ئێستا 74 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن: تا ڕۆژی بەر لە هەڵبژاردن دابەشكردنەوەی كارتی دەنگدان بەردەوام دەبێت

پەیام 

لە كۆی زیاتر لە 21 ملیۆن دەنگدەر تەنیا كەمتر لە ملیۆنێك دەنگدەر كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە و تا ڕۆژی بەر لە دەنگدانیش دابەشكردنەوەی كارتەكان بەردەوام دەبێت.

لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای عێراقی حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، ژمارەی دەنگدەران كە مافی بەشدارییان لە هەڵبژاردن هەیە گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 400 هەزار كەس و تەنیا 600 هەزاریان كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە.

لەو ژمارەیەش لەكۆی سێ ملیۆن و 400 هەزار كاتی دەنگدانی نوێ زیاتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزاریان بەسەر دەنگدەرانی نوێدا دابەش كردووە.

ئەو ئەندامەی تیمی میدیایی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەیش كرد، كە كۆمسیۆن لیژنە و كەرەستەی تایبەتی بۆ دابەشكردنی كارتەكانی دەنگدان داناوە و تا ڕۆژی دەنگدان بەردەوام دەبن لە گەڕاندنەوەی كارتەكان بۆ دەنگدەران بۆ گرەنتیكردنی مافی دەنگدان چونكە ئەگەر ئەو كارتەی پێنەبێت ناتوانێت بەشداری بكات.

لەبارەی چاودێری پرۆسەكەیشەوە حەسەن هادی زایر ڕوونی كردەوە، كە تا ئێستا زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتی تۆمار كراون و ئەو هەواڵانەی ڕەت كردەوە، كە ڕێگری لە نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان كرابێت.

جەختیشى لە تەواوبوونی ئامادەكارییە ئەمنییەكان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن كردەوە، كە بڕیارە نۆی مانگ دەنگدانی تایبەت و 11ی مانگیش دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: ڕێكاری یاسایی دژی سەرپێچیەكانی ماوەی بێدەنگی دەگیرێتە بەر

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش كۆتاییهاتن بە بانگەشە سبەینێ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: تا ڕۆژی بەر لە هەڵبژاردن دابەشكردنەوەی كارتی دەنگدان بەردەوام دەبێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودانی بۆ هاووڵاتیان: هەڵبژاردن موڵكی ئێوەیە و دەنگەكانتان بناغەی پڕۆسەی دیموكراسییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە عێراق توانراوە سێ نەخۆشیی گوازراوە بە تەواوی بنەبڕبکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیاكانی توركیا پڕۆژەكانی تایبەت بە ئاو لە عێراق جێبەجێ دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لێكتێگه‌یشتنی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا؛ كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: تاكو ئێستا 500 سزای دارایی به‌سه‌ر پارته‌كاندا سه‌پێندراوه‌

سەرەتا