08/11/2025 382 جار خوێنراوەتەوە

پاش كۆتاییهاتن بە بانگەشە سبەینێ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت

پەیام

لە سەرانسەری عێراق، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە فەرمی كۆتایی هات.

بەو پێیە لە كاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ، شەممەوە، هەرچەشنە چالاكی، پڕۆگرام، یان كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی پاڵێوراوەكان بە بانگەشە بۆ لیست و قەوارەكانیان هەژمار دەكرێت و بە لادان لە بڕیاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دادەنرێت.

بڕیارە، هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی ئەندامانی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 11ی ئەم مانگە، واتە تشرینی دووهەم بەڕێوە بچێت.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: كۆمیسیۆن ئامادەكارییەكانی تەواوی كردووە بۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە 9ی ئەم مانگە و دەنگدانی گشتی لە 11ی مانگە، ئەنجام بدات.

لە هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، حەوت هەزار و 768 بەربژێر لە 18 پارێزگای عێراق بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی ئەنجوومەنەكە ڕكابەری دەكەن.

لە هەڵبژاردنەكەدا 146 هاوپەیمانی و پارت و كەسایەتی سەربەخۆ بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی كە 83یان كۆتای ژنانن كێبركێ دەكەن، لەو چوارچێوەیەشدا هەرێمی كوردستان 46 كورسی بۆ دیاری كراوە.

لەم هەڵبژاردنەدا پاڵێوراوەكانی پارێزگای هەڵەبجە لە چوارچێوەی بازنەی سلێمانیدا بەشداری هەڵبژاردن دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌لامجه‌ی نێوان ئێران و عێراق 13 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

سەرەتا