08/11/2025 469 جار خوێنراوەتەوە

لە ڕۆژی هەڵبژاردن هیچ قەدەغەیەكی هاتوچۆ ڕاناگەیەنرێت

پەیام

لە ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هیچ قەدەغەیەكی هاتوچۆ ڕاناگەیەنرێت.

لە میانی وتەیەكیدا لە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنیی باڵای پاراستنی هەڵبژاردن، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: هیچ قەدەیەكی هاتوچۆ لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە 11ی مانگدا ڕاناگەیەنرێت.

بەپێی ئەوەی نووسینگەی ڕأگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، سوودانی ئاماژەی بەوە كردووە، دەبێت ڕۆژی هەڵبژاردن ڕەوتی جوڵە و ئازادی هاتوچۆ و گواستنەوە هەبێت".

سوودانی سەركەوتنی حكومەتەكەی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا وەك پلانی بۆ دانرابوو، بە ڕووداوێكی گرنگ ناوزەد كرد.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لە ڕۆژی هەڵبژاردندا هیچ ڕێبەستن و قەدەغەیەكی هاتوچۆ پەیڕەو ناكرێت.

جێبەجێنەكردنی قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەمساڵدا لەكاتێكدایە لە هەڵبژاردنەكانی 2014 و 2018 بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە قەدەغەی هاتوچۆ سەپێنرا و لە 2021یش دەروازە سنوورەكان و فڕۆكەخانەكان داخران و ڕێگە بە هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیش نەدرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی شه‌لامجه‌ی نێوان ئێران و عێراق 13 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

سەرەتا