3 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
لە عێراق توانراوە سێ نەخۆشیی گوازراوە بە تەواوی بنەبڕبکرێت
پەیام
وەزیری تەندروستیی عێراق دەڵێت: سێ نەخۆشیی گوازراوە بە تەواوی بنەبڕ كراون كە یەكێكیان مەلاریایە.
ساڵح حەسناوی ئاماژەی بەوە داوە، بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەرنامەیەكی دەستنشیان كردن و قەڵاچۆكردنی كارای نەخۆشییەكانیان داناوە بەتایبەت نەخۆشییە گوازراوەكان.
حەسناوی ڕاشیگەیاندووە: بە شایەتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی "دەبلیو ئێچ ئۆ" ئێستا عێراق خاڵییە لە نەخۆشییە گوازراوەكانی "بەلهارزیا، مەلاریا، تەراخوما". ئەمەش سەركەوتنێكی گەورەیە.
وەزیری تەندروستی ڕاشیدەگەیەنێت: لە میانەی كاری ئەم كابینەیەی حكومەتدا توانیویانە ڕێژەی مردنی دایكانی دووگیان و منداڵانی ساوا و شیرە خۆرە لە خوار تەمەنی پێنج ساڵەوە كەم بكەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە