2 کاتژمێر پێش ئێستا 71 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیى هەرێم: سبەینێ پلەکانى گەرما نزیکەى سێ پلە دادەبەزن

پەیام

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، سبەینێش ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو  دەبێت، پلەکانى گەرماش نزیکەى سێ پلە دادەبەزن، بەمشیوەیەى لاى خوارەوە:

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆدووشەممە  10-11-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچە شاخاویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
خێراى با / لەسەرخۆ-  ( 5 – 20 ) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / نزیک  دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە 
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت 
سبەى سێ شەممە 11-11-2025
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو  دەبێت. 
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک. 
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت 
پلەکانی گەرما / بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە وە لە ناوچە شاخاویەکان کەمێک زیاتر دادەبەزن بە ( 2 – 3 ) پلە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /    ( 8 – 10) کم دەبێت. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 26  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی
10 – 11- 2025

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژى کۆمەڵ: دەنگدانی سەدان کارمەند بە کۆمەڵ ئەمانەتێکە لە گەردنماندایە و نایدۆڕێنین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: تا پەسەندكردنی ئەنجامەكان دوورخستنەوەی كاندیدەكان بەردەوام دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دەنگدانی تایبەتدا پارێزگاكانی هەرێم بەرزترین ڕێژەى بەشدارییان تۆمارکردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیى هەرێم: سبەینێ پلەکانى گەرما نزیکەى سێ پلە دادەبەزن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا، به‌رگری شارستانی هه‌رێم تیمه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌ دووبه‌ش

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وامه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتییان و مووچەخۆران: قەرزەكانمان لای حكومەت زۆر زیاترە لەو قەرزەی لەسەرمانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەمیرتاش داوا لە ئەردۆغان و باخچەلی و ئۆجەلان دەكات لە پرۆسەی ئاشتی نائومێد نەبن

سەرەتا