10/11/2025 295 جار خوێنراوەتەوە

سەرەڕای ئاگربەست؛ سوپای ئـیسرائیل ناوەناوە هێرش دەكاتە سەر غــ.ەززە

پەیام 

ژمارەی ئەو كەسانەی لە 7ی ئۆكتۆبەری 2023وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنییەوە لە كەرتی غەززە شەهید بوون، گەیشتە 69 هەزار و 176 كەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێكدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەكانی  قەوارەی زایۆنی، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، بڵاو كردەوە.

وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا یەك فەڵەستینی شەهیدبوون و شەش فەڵەستینی دیكەش لە ژێر دارپەردووی ڕووخاوی بیناكان دەرهێندراون.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، كە لە دەستپێكی ئاگربەست لە غەززە، 241 كەس شەهیدبوون و 324 فەڵەستینیش بریندار بوون و تەرمی 528 كەسیش لە ژێر داروپەردووی بیناكان دەرهێندراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڕۆژی 7ی ئۆكتۆبەری 2023وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی  قەوارەی زایۆنیی لە كەرتی غەززە شەهیدبوون، گەیشتووەتە 69 هەزار و 176 كەس، ژمارەی بریندارەكانیش بۆ 170 هەزار و 690 كەس بەرز بووەتەوە.

سەرەڕای بوونی ئاگربەست لە نێوان سوپای  قەوارەی زایۆنیی و حەماس، ناوە ناوە هێرشەكانی سوپای  قەوارەی زایۆنی بە بیانووی جۆراوجۆر بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    ئێران له‌ دواین پێشنیازدا كه‌ به‌ ئه‌مریكای داوه‌ داوای كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی كردووه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: به داوای سەرکردەکانی کەنداو هێرش بۆ سەر ئێرانی دواخراوه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگری له‌ توركیاوه‌ به‌ڕێكه‌وتووه‌ و ئاماده‌كاری بۆ ڕێگریكردن لێی ده‌كرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسلام‌ئاباد پێشنیازێکی تارانی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان ئاراستەی واشنتن کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێدانى کارەبا لە عێراقدا کەمی کردووە و وەزارەتى کارەباش دەڵێت؛ زیادەڕۆیی هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەناڵى ١٤ـى ئیسرائیل: نەتەنیاهوو و تڕەمپ پرسى دەستپێکردنەوەى جەنگیان تاوتوێ کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌له‌ستین.. سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست؛ ئاماری قوربانیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قالیباف بە نوێنەری ئێران بۆ سەرپەرشتی كاروباری چین دەستنیشان كرا

سەرەتا