10/11/2025 401 جار خوێنراوەتەوە

ساڵانە نزیکەى 60 هەزار كەس لە ئێران بەهۆى پیسبوونی هەواوە گیانلەدەستدەدەن

پەیام 

بە پێی ڕاپۆرتێكی وەزارەتی تەندروستیی ئێران پیسبوونی هەوا ساڵانە 58 هەزار كەس لەو وڵاتە دەكوژێت و زیانی 17 ملیار دۆلاریی لێ دەكەوێتەوە.

عەلی ڕەزا ڕەئیسی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: پیسبوونی هەوا لە وڵاتدا بووەتە هۆی كارەساتێكی گەورەی مرۆیی و ئابووری، بە شێوەیەك ساڵانە نزیكەی 58 هەزار كەس گیانلەدەستدەدەن. 

بەپێی ڕاپۆرتەكە تێكڕای ڕۆژانە 161 حاڵەتی گیانلەدەستدانە، زۆربەیان بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ، سییەكان و شێرپەنجەوە بوون كە ڕاستەوخۆ بەهۆی هەناسەدانی بەردەوامی بە ماددە وردیلەكانی نێو هەواوە سەرچاوە دەگرن، لەسەر ئاستی ئابوورییش، وەزارەتەكە ئاشكراشی كردووە: پیسبوونی هەوا ساڵانە زیانی زیاتر لە 17 ملیار دۆلاری لێ كەوتووەتەوە.

ڕاپۆرتەكە جەخت لەسەر بڵاویی مەترسییەكە دەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە هەموو دانیشتووانی شارەكانی ئێران لە ئاستی پیسبوونێكدا دەژین كە لە ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی زیاترە.

لە ڕووی جوگرافییەوە، شاری ئەهواز بە پیسترین شاری ئێران دادەنرێت، دوای ئەویش ئەسفەهان، تاران، ئەراك پاشان كەرەج دێن، لە كاتێكدا سنە و ڕەشت بە پاكترین شارەكانی ئێران دەستنیشان كراون.

لە كۆتاییدا، عەلی ڕەزا ڕەئیسی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستی، داوای كردووە "ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ كەمكردنەوەی پیسبوونی هەوا، بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی و ئابووری نیشتمانی، بگیرێتە بەر".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    ئێران له‌ دواین پێشنیازدا كه‌ به‌ ئه‌مریكای داوه‌ داوای كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگی كردووه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: به داوای سەرکردەکانی کەنداو هێرش بۆ سەر ئێرانی دواخراوه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگری له‌ توركیاوه‌ به‌ڕێكه‌وتووه‌ و ئاماده‌كاری بۆ ڕێگریكردن لێی ده‌كرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسلام‌ئاباد پێشنیازێکی تارانی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان ئاراستەی واشنتن کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێدانى کارەبا لە عێراقدا کەمی کردووە و وەزارەتى کارەباش دەڵێت؛ زیادەڕۆیی هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەناڵى ١٤ـى ئیسرائیل: نەتەنیاهوو و تڕەمپ پرسى دەستپێکردنەوەى جەنگیان تاوتوێ کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌له‌ستین.. سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست؛ ئاماری قوربانیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قالیباف بە نوێنەری ئێران بۆ سەرپەرشتی كاروباری چین دەستنیشان كرا

سەرەتا