10/11/2025 649 جار خوێنراوەتەوە

مەكتەبی هەڵبژاردنی كۆمەڵ: پارتی درۆ و بوهتانی دژی كۆمەڵ هەڵبەستووە

پەیام 

میدیای پارتی باس لەوە دەكات، كۆمەڵ و یەكێتی ڕێككەوتوون كە لەپارێزگای نەینەوا دەنگ بە كاندیدێكی كۆتا بدەن، بەڵام مەكتەبی هەڵبژاردنی كۆمەڵ ڕایدەگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ یەكێتی ڕێكنەكەوتووین و ئەو هەواڵە درۆ و بوهتانی پارتییە دژی كۆمەڵ.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونكردنەوەی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەرییە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی گوایە كۆمەڵ و یەكێتی ڕێكەوتوون ئەندامانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەنگ بە كاندیدێك لە سنووری پارێزگای نەینەوا بدەن.

ئێمە هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ ڕێكەوتن و بڕیارێكی لەوشێوەیە نییە و سەرلەبەری ڕەت دەكەینەوە.

پەنابردن بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵە، جگە لە درۆ و بوهتان، هیچی دیكە نییە و هەوڵی لایەنی دەسەڵاتە تا گومان لە لای دەنگدەر دروست بكات لە بەرامبەر كۆمەڵی دادگەری.

هەر بۆیە داواكارین لە كادر و ئەندام و دۆست و هەوادار و دەنگدەرانی كۆمەڵ، گوێ بە هیچ چەواشەكارییەك نەدەن، بە گوڕوتینەوە لەو ماوەیەی ماوە كار بكەن بۆ سەرخستنی لیستی كۆمەڵ و بە كردەوە ئەو چەواشەكارییانە ڕەت بكەنەوە.

مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
10/ 11/ 2025

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمەڵى دادگەرى: عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارن لە دوورخستنەوەى ئاگری شەڕ لە هەرێم

  • پێش 2 هەفتە

    بەیاننامەیەک لە بۆردی یاسایی کۆمەڵی دادگەرییەوە

  • 20/06/2026

    كۆمەڵ و یەكگرتوو ژمارەیەك بڕیاریان بۆ كاری پێكەوەیی دا

  • 17/06/2026

    پیرۆزبایی ١٧یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی (سپێدە)

  • 16/06/2026

    وەفدێکی مەکتەب سیاسی و مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

  • 16/06/2026

    ڕاگەیەندراوی مەكتەبی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵ، بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی و یادی هیجرەتەوە

  • 13/06/2026

    كۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی زانا و كەسایەتی ئیسلامى 12 ساڵى تێپەڕاند

  • 09/06/2026

    شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی سه‌ردانی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵ ده‌كات

سەرەتا