30/05/2026 334 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: گەمارۆی پۆڵایین بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران بەردەوامە

پەیام

وەزیری جەنگی ئەمریكا جەخت لە بەردەوامیی گەمارۆ دەریاییەكەی سەر بەندەرەكانی ئێران دەكاتەوە و دەریاوانیی بەریتانیاش ڕایگەیاند: هێزە ئەمریكییەكان بە توندی گەمارۆكە جێبەجێ دەكەن.

پیت هیگسێس وەزیری جەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند: هێزە دەریاییەكانمان وڵاتەكەم لە جێبەجێكردنی گەمارۆیەكی "پۆڵایین" بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران و كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی هێڵەكانی گواستنەوە لە گەرووی هورمز بەردەوامن. 

هیگسێس ئاماژەی بەوەش كرد، "واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە دروستكردنی گوشار تا ئەو كاتەی دەگەنە ڕێككەوتنێكی قبوڵكراو". وتیشی: ئامانجمان پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی دەریاییە و بۆ هەموو ئەگەرەكانیش ئامادەین. 

سەبارەت بە دانوستانەكانیش، وەزیری جەنگی ئەمریكا وتی: وتووێژەكان لەگەڵ ئێرانی بەرهەمدار بوون.

هاوكات، دەستەی دەریایی بەریتانیا پشتڕاستی كردەوە، كە سەرەڕای لێدوانەكانی پێشووی ترەمپ بۆ لابردنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران، هێزەكانی ئەمریكا بە توندی گەمارۆكە جێبەجێ دەكەن. 

دەستە بەریتانییەكە هۆشدارییشی دا، كە دۆخی گەرووی هورمز هێشتا مەترسیدارە و داواشی لە كەشتییەكان كرد لەو ناوچەیە دوور بكەونەوە و كاپتنەكان هەوڵی چوون بۆ بەندەرەكانی ئێران نەدەن، چونكە پێشێلكردنی فەرمانە بە وتەی دەستەی دەریایی بەریتانییا "دەریاییەكانی ئەمریكا ڕووبەڕووی مەترسییان دەكاتەوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ سزا و باجە گومرگییە نوێكانی سەر رووسیای هەڵپەسارد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی پاش هەفتەیەك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان لە قوتابخانەكانی پاریس تەشەنەی سەندووە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: پلانی هێرشەكانمان بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە و دانوستانەكانیش بەردەوامن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كارنی: ئەم كاتە خراپترین كاتە بۆ جیابوونەوەی هەرێمی ئەلبێرتا لە كەنەدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا.. هەڵكوترایە سەر ماڵی پەرلەمانتارێكی موسوڵمانی سەربە دیموكراتەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر پاڵاوگەكانی نەوتی ڕووسیا شەرمەزار دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەمریكا چەكدارێك سێ منداڵ و مامۆستایەكی لە قوتابخانەیەك كوشت

سەرەتا