30/05/2026 593 جار خوێنراوەتەوە

گەشتیاران بۆ بینینی كۆچی پێچەوانەی ماسی دارەخ ڕوو لە پارێزگای وان دەكەن

پەیام

هەزاران گەشتیار بۆ بینینی كۆچی ماسی دارەخ لە دەریاچەكەیدا ڕوو لە پارێزگای وان لە باكووری كوردستان دەكەن.

هەزاران گەشتیار هاوكات لەگەڵ پشووەكانی جەژنی قوربان ڕوو لە پارێزگای وان لە باكووری كوردستان دەكەن بۆ بینینی كۆچی ماسی دارەخ كە ساڵانە لەم وەرزەدا دەبینرێت.

كۆچی ماسی دارەخ كە لە دەریاچەی وان دەژی و لەنێوان 15ی نیسان، مانگی چوار تا 15ی تەممووز، مانگی حەوتدا بە مەبەستی گەرادانان، بەپێچەوانەی ئاڕاستەی ئاو مەلە دەكات و خۆی دەگەیەنێتە ئاوە سازگارەكان، درێژەی هەیە.

هەموو ساڵێك هەزاران كەس دەبنە شایەتحاڵی كۆچی ئەو ماسییانەی لە هەمان ڕێكەوتی هەموو ساڵێكدا، بە مەبەستی دانانی گەراكانیان خۆیان لە ئاوە سوێرەكانی دەریاچەكەوە دەگەیەننە ئاوە سازگارەكان.

لە ڕۆژانی پشووی جەژندا شارۆچكەی ئەرجیش لە وان بووە شوێنی هەزاران گەشتیار و ئارەزوومەندانی فۆتۆگرافی بۆ بینینی كۆچی ماسییەكان و تۆماركردنی بە كامێرا و مۆبایلەكانیان.

هاوكات نەوڕەس و قەلەڕەشەكانی ناوچەكە لە بۆسەدان بۆ ئەوەی ڕاوی ماسییە دارەخەكان بكەن كە بە پێچەوانەی ئاڕاستەی ئاو مەلە دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    بۆ سێیەم ساڵ (محەمەد) لە پێشەنگی لیستی ناوی منداڵانى بەریتانیادایە

  • پێش 2 هەفتە

    هەندێک لە سەركردەكانی ناتۆ دەمانچە تورکییەکەیان وەرنەگرت کە وەک دیارى پێیان درابوو

  • پێش 3 هەفتە

    دوای هەشت ڕۆژ لەژێر داروپەردوودا پیاوێك لە بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا ڕزگار كرا

  • پێش 4 هەفتە

    ترەمپ دەركردنی پاسپۆرتێكی نوێی ئەمریكاى بە وێنەی خۆیەوە ڕاگەیاند

  • پێش 4 هەفتە

    یەكەم شەپۆلی گەرما لە ئیسپانیا گیانلەدەستدانی 212 كەسی لێكەوتەوە

  • 20/06/2026

    بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

  • 20/06/2026

    ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

  • 19/06/2026

    میلۆنى وەڵامى ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت من و ئیتاڵیا هەرگیز ناپاڕێینەوە

سەرەتا