پێش 2 هەفتە 253 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: هەر كەشتییەك مۆڵەتمان لێ وەرنەگرێت دەكەوێتە مەترسییەوە

پەیام

بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند: هێزە چەكدارەكانمان بە تەواوەتی كۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەكەن و دەبێت هەموو كەشتییەكان مۆڵەت لە هێزی دەریایی پاسداران وەربگرن.

لە ڕاگەیەنراوێكی فەڕمییدا، بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران ئاماژەی بەوە كرد، كە بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیكردنی گەرووی هورمز لەلایەن هێزە چەكدارەكانی ئێرانەوە بە دەسەڵات و توانایەكی تەواوەوە جێبەجێ دەكرێت و بەوپەڕی توندی و لێبڕاوانەوە پارێزگاری لە سەروەریی خۆیان لەو گەرووە ستراتیژییەدا دەكەن.

بارەگاكە جەختی لەوە كردەوە، كە بەهۆی گرنگی و یەكپارچەیی ئەم ڕێڕەوە نێودەوڵەتییە، سەرجەم كەشتییە بازرگانییەكان، كەشتیگەلە جیاوازەكان و نەوتهەڵگرەكان ناچارن تەنها لەو ڕێڕەوانەدا تێپەڕ بن كە لەلایەن ئێرانەوە دیاری كراون. 

ڕایشیگەیاندووە: بۆ هەر جۆرە هاتوچۆیەك لە ناوچەكەدا پێویستە پێشوەختە مۆڵەت و ڕەزامەندی لە هێزی دەریایی سوپای پاسداران وەربگرن. هۆشداریشی دا، كە هەر جۆرە سەرپێچییەك لەم ڕێسایانە، دەبێتە هۆی ئەوەی ئاسایشی هاتوچۆی ئەو كەشتییانە ڕووبەڕووی مەترسییەكی زۆر جیدی ببێتەوە. 

بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران هۆشدارییەكی توندیشی ئاڕاستەی كەشتییە سەربازییە بیانییەكان كرد و ڕایگەیاند: هەر هەوڵێكیان بۆ دەستوەردان لە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز، یان دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم هاتوچۆی كەشتییەكاندا، وەك كارێكی دوژمنكارانە دەبینرێت، لەو حاڵەتەدا ڕاستەوخۆ دەبنە ئامانجی هێزە چەكدارەكانی ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دەیەوێت قەرەبووی وڵاتانی دراوسێ لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران بداتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان٢٠ کەس کوژران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

سەرەتا