14/11/2025 450 جار خوێنراوەتەوە

نەتەنیاهوو: پەیوەندییەکانم لەگەڵ ئەحمەد شەرع پەیوەستە بەوەى لە واقیعدا چی ڕوو دەدات

پەیام 

سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی مەجەكانی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ سەرۆكی نوێی سووریا ئاشكرا دەكات و دەڵێت سەرنجی لەسەر ئەوەیە كە لە واقیعدا چی ڕوو دەدات.

لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) كە دوای سەردانەكەی شەرع  بۆ واشنتۆن ئەنجام درا، بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی تیشكی خستە سەر ئایندەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی نوێی سووریا و چەند مەرجێكی بۆ دیاری كرد.

نەتەنیاهوو دەڵێت: پەیوەندیمان لەگەڵ شەرع پەیوەستە بە دروستكردنی ناوچەیەكی ناسەربازیی لەچەكداماڵراو لە ڕۆژاوای سووریا لە تەنیشن بەرزاییەكانی جۆلان (كە چەندین ساڵە لەلایەن قەوارەكەوە داگیر كراوە و لێی ناكشێتەوە).

سەرۆكوەزیرانی زایۆنی ئاماژەی بەوەیش كرد، ئەگەر ناوچەیەكی داماڵراو لە چەك لە باشووری ڕۆژاوای سووریا بەدی هات ئەوا پارێزگاری بەردەوام بۆ ئەو درووزانە بەدی دێت كە لەو ناوچەیە دەژین، ئەوكات دەتوانین پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع بەرەو پیش ببەین.

ناوبراو وتیشی: من سەرنج دەخەمە سەر ئەوەی كە لە واقیعدا چی ڕوو دەدات و چی بەدەست دێت، پەیوەندییەكانم لەگەڵ شەرع بەندە بەوەی لە واقیعدا چی ڕوو دەدات.

ئەمە و حكومەتی سووریا قەوارەكەی بەوە تۆمەتبار كردووە كە لە ئێستادا ڕۆڵێكی خراپ لە وڵاتەكەی دەگێڕێت، قەوارەكەیش لەژێر ناوی پاراستنی درووزەكاندا بەردەوامە لەپیشێلكارییەكان، بەڵام دیمەشق خۆی لە پشێوی دەپارێزێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌راقچی: حه‌وت مه‌رجه‌كه‌مان پێوه‌ر و بنه‌مایه‌ بۆ ڕێكه‌وتن و كردنه‌وه‌ی هورمز

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌كسیك.. به‌ هاوكاری ئه‌مریكا بازرگانێكی گه‌وره‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. سوته‌مه‌نی كه‌می كردووه‌ و دوو ڕۆژ جارێك دوو كاتژمێر كاره‌با ده‌بڕدرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست؛ به‌رده‌وام ئاماری قوربانیان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ هیچ فڕۆكه‌یه‌كی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پێكرا بێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: ئێران بنکەکانی ئەمریکای لە بەحرێن کردە ئامانج

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران بە ئامانج گرتنی فڕۆكەیەكی (ئێف16)ی ڕاگەیاند و ئەمریكاش ڕەتیدەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میسڕ.. دادگا بە هەمیشەیی (كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین)ی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە

سەرەتا