14/11/2025 326 جار خوێنراوەتەوە

لەكۆی 28 تەرمی دیلە ئیسرائیلییەكان تائێستا 24 تەرم ڕادەستکراونەتەوە

پەیام 

بەپێی ڕێككەوتنی ئاگربەست بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامیی تەرمی دیلێكی دیکەیان ڕادەستی قەوارەی زایۆنی كردەوە، بەوەش لەكۆی 28 تەرمی دیلە ئیسرائیلییەكان تائێستا  24 تەرم ڕادەستکراونەتەوە.

سەرچاوەكانی ڕاگەیاندنی فەڵەستینی بڵاویانكردەوە، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی بەندەكانی ڕێككەوتنی ئاگربەستدا، ئێوارەی پێنجشەممە بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامیی تەرمی دیلێكیان ڕادەستی قەوارەی زایۆنی كردووەتەوە. 

كەتیبەكانی شەهید عیزەدین قەسسام و سەرایا قودس ڕایانگەیاند: چەكدارەكانیان تەرمی دیلە زایۆنییەكان لە ناوچەی موراغ لە باشووری خانیونس دۆزیوەتەوە و كاتژمێر هەشتی ئێوارەی دوێنێ‌ پێنجشەممە بە كاتی غەززە، ڕادەستیان كردووەتەوە، لەلایەن خۆشیەوە سەرۆكایەتیی وەزیرانی زایۆنی ڕایگەیاند: سوپا تەرمەكەی وەرگرتووەتەوە و بۆ ناسینەوەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی كردووە. 

بەوەش ژمارەی ئەو تەرمانەی لە 10ی مانگی ڕابردووەوە ڕادەستی قەوارەی زایۆنی كراوەتەوە گەیشتووەتە 24 تەرم، لەكۆی 28 تەرمی دیلەكان، هاوكات تیمەكانی خاچی سووری نێودەوڵەتیی و لیژنەی میسری بە هاوەڵی یەكەی سێبەری قەسسام بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەكاندا لەو ناوچانەی بە تەواوی خاپوور كراون. 

لەبەرانبەریشدا تائێستا تەرمی نزیكەی 9500 فەڵەستینی لەژێر داروپەردووە ڕووخاوەكاندا ماوە، هاوكات وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: لە ماوەی كاتژمێرەكانی ڕابردوودا سوپای زایۆنی دوو هاووڵاتی شەهید و پێنج هاووڵاتی دیكەی بریندار كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا دەیان ئامانجی سەربازی و پردی ستراتیژی لە ئێران بۆردومان کردەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران زنجیرەیەك هێرشى بۆ سەر بنكە ئەمریكییەكان لە ناوچەكە ئەنجامدایەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین و پاکستان داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ته‌نها حه‌وت كه‌شتی به‌ گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕیون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردن: هه‌شت مووشه‌كی ئێرانیمان خسته‌ خواره‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایان لە بەحرێن، ئوردن و کوێت کردە ئامانج

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ده‌توانین له‌ هه‌ر شوێنێكی ئێرانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆمان به‌سه‌ر هورمزدا بسه‌پێنین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگا به‌ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له‌ گه‌رووی هورمز ناده‌ین

سەرەتا