14/11/2025 592 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەیەك كۆمپانیای ئەمریكی قازانجى زەبەلاحیان لە جەنگی سەر غەززە کردووە

پەیام 

واشنتۆن لە جەنگی سەر كەرتی غەززەدا هەلی بازرگانی زەبەلاحی بۆ ژمارەیەك كۆماپانیای گەورەی ئەمریكی ڕەخساندووە. 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی ئاشكرایكرد، جەنگی بەردەوامی سەر كەرتی غەززە لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2023ەوە، هەلی بازرگانی فراوانی بۆ كۆمپانیا ئەمریكییە گەورەكان دەستەبەر كردووە، لەنێویشیاندا، "بۆینگ، نۆرسڕوب گرومان و كارتبیلەر" بەهۆی گرێبەستی گەورەی چەك، كە واشنتۆن لەگەڵ قەوارەی زایۆنی ئەنجامی داوە و بڕەكەی زیاتر لە 32 ملیار دۆلار بووە. 

گرێبەستەكانی ئەمریكا لەگەڵ قەوارەكە فڕۆكەی شەڕكەری جۆری "ئێف 15"ی بە بەهای 18 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار و بۆمبی ئاڕاستەكراو و كەرەستەی فڕۆكە شەڕكەرەكانی لەخۆ گرتووە، لەگەڵ ئەوانیشدا تانكی میركاڤا و تەقەمەنییەكانی و زرێپۆشی جۆری "ئیتان"یشی لەخۆ گرتووە، هاوكات هاوكاری سەربازی ساڵانەی ئەمریكا بۆ قەوارەی زایۆنی لە ساڵی ڕابردوودا، لە سێ‌ ملیار و 300 ملیۆنەوە بۆ شەش ملیار و 800 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە، جگە لە هاوكارییە نەختینەكان. 

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە جەنگەكە بۆ كەرتی فەڵەستینی كاولكەر بووە، بەڵام هاوكار بووە بۆ زیادكردنی قازانجی كۆمپانیاكانی بەرگری و تەكنەلۆژیای ئەمریكی. 

ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا گرێبەستەكانی بۆ كۆمپانیای "بۆینگ" بە "خاڵی ڕۆشنكەرەوە" ناوزەد دەكات، بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكە لەدوای دوو ساڵی قورس لە مانگرتن و بچڕانی هاوكارییەكانی، ژمارەیەكی زۆری لە چەكی نێودەوڵەتیی فرۆشتووە. 

هاوكات واشنتۆن لەهەوڵی ئەوەدایە، لە ڕێی ڕەزامەندی كۆنگرێسەوە بۆ ژمارەیەك گرێبەستی زیادە بە بەهای شەش ملیار دۆلار، كە لەنێویاندا فڕۆكەی جۆری "ئاباتچی" بۆ بەهێزكردنی توانای ئاسمانی قەوارەی زایۆنی، بەردەوام بێت لە پشتگیری قەوارەكە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هەر كەشتییەك مۆڵەتمان لێ وەرنەگرێت دەكەوێتە مەترسییەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیا جیهانییەكان ڕۆڵی گەورە لە شەرعیەتدان بە تاوانەكانی ئـ.یسرائیل دەبینن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: تائێستاش گەمارۆى دەریایی ئەمریكا بەردەوامە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جورناڵ: لەكاتی جەنگ ئیمارات دەیان هێرشی کردووەتە سەر ئێران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك وەك سەركردەی دۆسیەی عێراق و سووریا دەمێنێتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لە ئەمریکا بە گومانە و بەپێویستى دەزانێت بە کردەیی ڕاستگۆییان نیشانبدەن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریکا بە بەڵێنەكانییەوە پابەند نەبێت، هیچ هەنگاوێك نانێین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و عومان بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزیان تاوتوێ کرد

سەرەتا