2 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
بن سەلمان سەردانى واشنتۆن دەكات و ترەمپ بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی دەكات
پەیام
محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی واشنتۆن دەكات و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا دەڵێت، بە تامەزرۆىیەوە چاوەڕوانی هاتنى دەكات.
لە میانی لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا كە بەر لە گەشتی بۆ فلۆریدا بە مەبەستی بەسەربردنی پشووی كۆتایی هەفتانەی ئەنجامی دا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئومێدەواربوونی خۆی بۆ پەیوەستبوونی سعودیە بە ڕێككەوتننامەی ئیبراهییمییەوە زۆر بە نزیكی ڕاگەیاند و ئاشكرایشی كرد "محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی واشنتۆن دەكات".
ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد "بە بێ ئۆقرەییەوە چاوەڕوانی بن سەلمان دەكات و لەبارەی چوونە نێو ڕێككەوتننامەی ئیبراهیمییشەوە لە واشنتۆن لەگەڵی گفتوگۆ دەكات".
سەرۆكی ئەمریكا باسی لە خواستی سعودیەیش بۆ كڕینی فڕۆكەی ئێف 35 و هەندێك فڕۆكەی دیكەی جەنگی كرد و وتی: ئەو دۆسیەیەش تاوتوێ دەكەین.
ئەمەو بڕیارە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشنینی سعودیە ڕۆژی 18ی تشرینی دووەم ئەم مانگە سەردانی واشنتۆن بكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكە كۆببێتەوە بەشێویەیەكی دووقۆڵی تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و چەند دۆسیەیەك بكەن.
پێشتریش و لە 15ی ئەیلولی 2020 قەوارەی زایۆنی و ئیمارات و بەحرەین ڕێككەوتننامەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان واژوو كرد و ئەمریكا بە ڕێككەوتننامەی ئیبراهیمی ناوی دەبات و مەبەست لێی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە