2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
عێراق لە ڕێی زیادكردنی فڕۆكە شەڕكەرەكانیەوە پەرە بە توانا سەربازییەكانی دەدات
پەیام
سوپای عێراق دەیەوێت لە ڕێی زیادكردنی ژمارەی فڕۆكە شەڕكەرەكانیەوە پەرە بە توانا سەربازییەكانی بدات.
لیوا تەحسین خەفاجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: گرێبەستمان لەگەڵ ژمارەیەك وڵات هەیە كە توانای باڵایان لە بواری بەرگریی ئاسمانیی لەوانە كۆریای باشوور هەیە.
ئەو وتیشی: خشتەیەكی ئامادەكراو و بڕیارلێدراو لەلایەن هەر دوو لاوە ئامادەیە بۆ ڕادەستكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بە عێراق لە ساڵی داهاتوودا.
بەپێی قسەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری، عێراق نیازیشی هەیە بۆ زیادكردنی ژمارەی فڕۆكەكان بەپێی ئەو توانا داراییە بەردەستە. ئەو وتیشی: هەرچەندە ئەو هێزە ئاسمانییەی عێراق هەیەتی بەسیەتی، بەڵام ئێمە بۆ بەهێزكردنی توانای هێزی ئاسمانیی ئامانجمانە فڕۆكەی دیكەی فرەمەبەستمان هەبێت.
15ی مانگی ڕابردووش وەزارەتی بەرگریی عێراق تەواوبوونی بەدەستگەیشتنی 15 فڕۆكەی جۆری (بێڵ505)ی ئەمریكی ڕاگەیاند و پێشبینی بەدەستگەیشتنی شەش فڕۆكەی پێشكەوتووی دیكەیشی بەر لە كۆتایی ئەمساڵ كرد كە دووانیان (كاراكال)ی فەڕەنسییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە