2 کاتژمێر پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

میسان.. كەسێكی مەترسیدار بە تۆمەتی دزینى 750 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

پەیام

لە پارێزگای میسان كەسێكی مەترسیدار بە تۆمەتی ئەنجامدانی زنجیرەیەك دزی لە ناوەندی پارێزگاكە و قەزاكانی بە بەهای 750 ملیۆن دینار، كە دەكاتە زیاتر لە 500 هەزار دۆلار، دەستگیر كرا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، پۆلیسی پارێزگای میسان لە باشووری عێراق ڕوونی كردووەتەوە: پڕۆسەی دەستگیركردنەكە دوای وەرگرتنی چەندین سكاڵا سەبارەت بە ڕووداوەكانی دزیكردن هات، پاشان دەستبەجێ تیمێكی تایبەتمەند پێكهێنرا و هەڵمەتی هونەری و مەیدانی چڕیان ئەنجام دا.

پۆلیس ڕایشیگەیاند: تیمەكە توانی ناسنامەی تۆمەتبارەكە دیاری بكات و بگاتە شوێنی مانەوەی و دەستگیری بكات، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفیش.

پۆلیس ئاشكرای كردووە "تۆمەتبارەكە بە ئاشكرا دانی بە ئەنجامدانی زیاتر لە 12 كردەوەی دزیكردندا ناوە، كە بەهایان بە نزیكەی 750 ملیۆن دیناری عێراقی واتە 525 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت، جگە لە ئەنجامدانی چەندین هێرشی دیكە بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەش كردووە "دانپێدانەكانی تۆمەتبارەكە لە سەرەتاوە و لە دادگاشدا پەسەند كراون، دواتر ڕێكارە یاساییە پێویستەكان بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادان دژی گیراونەتە بەر".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: سوودمان لەم شەپۆلی باران بارینە وەرگرت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسان.. كەسێكی مەترسیدار بە تۆمەتی دزینى 750 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە ڕێی زیادكردنی فڕۆكە شەڕكەرەكانیەوە پەرە بە توانا سەربازییەكانی دەدات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێگەى سودانى سەختە و مالیکیش سەرۆک وەزیران بە مافى چوارچێوەى هەماهەنگى دەزانێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق: وەرزی بارانى ئەمساڵ سەرەتایەكی مژدەبەخشە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میسان.. لە شەڕی دوو هۆزدا لانیكەم 12 كەس كوژران و بریندار بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. زیاتر لە 100 سکاڵا تۆمارکراون و کۆمسیۆن دەستى بە پۆلێنكردنیان كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بارانەکەى ئەمڕۆ هەموو شارەكانی عێراقی بە ڕێژەی جیاواز گرتووەتەوە

سەرەتا