2 کاتژمێر پێش ئێستا 212 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق: ماوەی پەرلەمان تەواو بوو و حكومەت كاربەڕێكەرە

پەیام 

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، كۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند و، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی عێراقیش داوا دەكات پەلە بكرێت لەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

لەسەر داوای سەرۆككۆمار، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لێكدانەوەی بۆ مادەی 56ی دەستوور كرد و ڕایگەیاند، ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی نوێ، بە كۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی خولی پێشووی پەرلەمان دادەنرێت و لەو ڕۆژەوە شەرعییەتی سیاسیی كۆتایی دێت.

 لە نووسراوێكی فەرمی كە واژووی مونزیر ئیبراهیم، سەرۆكی دادگای فیدراڵیی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرچووە، ڕاگەیەندراوە كە هاوكات دەسەڵاتەكانی حكومەت لە دەسەڵاتی تەواوەوە بۆ دەسەڵاتی كاربەڕێكردن كەم دەكرێتەوە.

هەرەوەها ئەنجوومەنی باڵاى دادوەریی عێراق بڵاویكردەوە، فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوونەكە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق كۆ بووەتەوە و ڕایگەیاندووە: داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكەم پابەندی ماوەی دەستووری بن بۆ پێكهێنانی یاسادانان و جێبەجێ كردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵیی عێراق: ماوەی پەرلەمان تەواو بوو و حكومەت كاربەڕێكەرە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە کۆبوونەوەى حکومەتى عێراقدا بڕیار لەسەر ناردنى مووچەى هەرێم نەدرا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەركردە و لایەنە عێراقییەكان داوای خێرا پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: سوودمان لەم شەپۆلی باران بارینە وەرگرت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسان.. كەسێكی مەترسیدار بە تۆمەتی دزینى 750 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە ڕێی زیادكردنی فڕۆكە شەڕكەرەكانیەوە پەرە بە توانا سەربازییەكانی دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێگەى سودانى سەختە و مالیکیش سەرۆک وەزیران بە مافى چوارچێوەى هەماهەنگى دەزانێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق: وەرزی بارانى ئەمساڵ سەرەتایەكی مژدەبەخشە

سەرەتا