2 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
فه‌ڕه‌نسا فڕۆكه سه‌ربازییه شه‌ڕكه‌ره‌كه‌ی به ئۆكرانیا ده‌دات
په‌یام
هه‌ردوو سه‌رۆكی ئۆكرانیا و فه‌ڕه‌نسا یاداشتێكیان واژوو كرد كه ڕێ‌خۆش ده‌كات بۆ كڕینی 100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له جۆری "ڕافال"ی فه‌ڕه‌نسی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤه‌وه.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆشكی ئیلیزێی فه‌ڕه‌نسا، هه‌ریه‌كه له ڤلادیمێر زیلنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا و ئیمانوێل ماكڕۆن واژوویان له‌سه‌ر "خواستێك" كردوه كه ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئۆكرانیا هه‌ستێت به كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی فه‌ڕه‌نسی له جۆری "ڕافال" كه ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 100 دانه، له‌گه‌ڵ سیستمی به‌رگری ئاسمانی له نه‌وه‌ی نوێ، كه ئه‌مه به هه‌نگاوێكی گرنگی نوێ داده‌نرێت بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌م پڕۆسیه ماوه‌ی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ درێژه‌ی ده‌بێت و ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ گرێبه‌ستی دیكه له داهاتوودا كه ئۆكرانیا چه‌كی دیكه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە