3 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
سبهینێ مهمدانی و تڕهمپ كۆ دهبنهوه
پهیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لەگەڵ زوهران مەمدانی سەرۆکی شارەوانی تازە هەڵبژێردراوی شاری نیویۆرک کۆدەبێتەوە.
ترەمپ لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا نووسیویەتی "زوهران مەمدانی سەرۆکی شارەوانی کۆمۆنیستی شاری نیویۆرک داوای کۆبوونەوەیەکی کردووە. بڕیارماندا ئەم کۆبوونەوەیە لە ڕۆژی هەینی ٢١ی تشرینی دووەم لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ بێت".
لەم هەفتەیەدا ترەمپ ڕایگەیاند، بەنیازە لەگەڵ مەمدانی کۆببنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، "چارەسەرێک دەدۆزنەوە"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان سەرۆکی کۆمارییەکان و ئەستێرەی سیاسی دیموکراتەکان.
ترامپ لە مێژە ڕەخنەی توندی لە مەمدانی گرتووە و بە "کۆمۆنیست" وەسفی دەکات و پێشبینی دەکات "نیویۆرک لەناو بچێت ئەگەر مهمدانی دیموکرات هەڵبژێردرێت".
هەروەها ترەمپ پێشتر هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی مەمدانی کردبوو کە لە ئۆگاندا لەدایک بووە و ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتووە، هەروەها هەڕەشەی کشانەوەی پارەی فیدراڵی لە شاری نیویۆرکی کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە