2 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن: 130 تانه پێشكه‌شكراون
ڕۆژی دووه‌می وه‌رگرتنی تانه‌كانه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنیش ده‌ڵێـ تا ئێستا 130 تانه پێشكه‌ش كراون.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به په‌یامی ڕاگه‌یاند: یه‌كه‌م رۆژی وه‌رگرتنی تانه‌كان، لایه‌ن و كاندیدانی هه‌ڵبژاردن 36 تانه‌یان پێشكه‌شی كۆمسیۆن كردووه، ژماره‌ی تانه‌كان گه‌یشتنه 80 تانه و له كۆتایی ده‌وامی فه‌رمیی ئه‌مڕۆشدا گه‌یشته 130 تانه.
جومانه غه‌لای ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌رگرتنی تانه‌كان له‌و كاندید و لیستانه‌ی سكاڵایان هه‌یه، دواتر لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌كات و ده‌ره‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاریان له‌باره‌یه‌وه بدرێت.
وته‌بیژی كۆمسیۆن ڕایگه‌یاند: ڕێكاره هونه‌ری و یاسایه‌كانی تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه‌ی تانه‌كان به‌پێی یاسا به‌ڕێوه ده‌چێت و دڵنیایی ده‌درێت له پاراستنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران.
به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان، له‌ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا لێكۆڵینه‌وه له تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و دواتر ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان له 10 ڕۆژدا بڕیار له‌باره‌ی تانه‌كانه‌وه ده‌دات. پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ش دادگای فیدڕاڵی ناوی په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات. دواتریش سه‌رۆككۆماری عێراق، په‌رله‌مانتاران بۆ یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشت ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە