2 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
خۆراكی جیهانی: ساڵی 2026 زیاتر له 300 ملیۆن كه‌س ڕووبه‌ڕووی برسێتی ده‌بنه‌وه
پەیام
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه ساڵی 2026 نزیكه‌ی 318 ملیۆن كه‌س ڕووبه‌ڕووی ئاستێكی مه‌ترسیداری برسێتی ده‌بنه‌وه.
جان مارتن باوه‌ر، به‌رپرسی شیكاریی ئاسایشی خۆراك له ڕێكخراوه‌كه، ئاماژه‌ی به‌ه‌وه كرد ساڵی داهاتوو نزیكه‌ی 318 ملیۆن كه‌س ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیدارترین قۆناغی برسێتی ده‌بنه‌وه، كه ئه‌م ژماره‌یه دوو هێنده‌ی ئاماره‌كانی ساڵی 2019یه.
باوه‌ر هۆكاری برسێتی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی قاتوقڕی له غه‌ززه و سودان گه‌ڕانده‌وه، كه وایكردووه ڕێكخراوه‌كه ناچار بێت ته‌نها هاوكاریی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و كه‌سانه بكات كه پێویستیانه.
به وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئامانجیانه له ساڵی 2026دا به بودجه‌ی 13 ملیار دۆلار هاوكاری بگه‌یه‌ننه 110 ملیۆن كه‌س، كه له هه‌مووان زیاتر مه‌ترسییان له‌سه‌ره، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی پشتیوانییه داراییه‌كانه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ن ته‌نها نیوه‌ی ئه‌نجام بده‌ن.
باوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی بڕینی بودجه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت دۆخی 14 ملیۆن كه‌س له قۆناغی سێهه‌می "قه‌یران"ـه‌وه بچنه قۆناغی چواره‌م كه مه‌ترسیدارته، وتیشی: له ئێستا 40 ملیۆن كه‌س له‌م قۆناغه‌ی چواره‌مدان كه پێویستیان به فریاكه‌وتنه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە