2 کاتژمێر پێش ئێستا 194 جار خوێنراوەتەوە

ئاژانسى ڕۆیتەرز: ئەمریكا ئامادەكاری بۆ ئۆپراسیۆنی نهێنی لە فەنزوێلا دەكات

پەیام

ئەمریكا ئامادەكاری بۆ چوونە قۆناغی نوێ‌ بۆ فشار لە فەنزوێلا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەكات كە ئۆپراسیۆنی نهێنی بۆ ڕووخانی حكومەتەكەی نیكۆلاس مادۆرۆ لەخۆ دەگرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری ژمارەیەك سەرچاوە لە ئیدارەی ئەمریكییەوە ڕایگەیاند: تاكو ئێستا ڕوون نەبووەتەوە چ كاتێك دۆناڵد تڕەمپ ئەو ئۆپراسیۆنە ئەنجام دەدات و چۆن دەبێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بێت.

بەپێی سەرچاوەكان، ئۆپراسیۆنە نهێنییەكان تەنها بەشێكی سەرەتایی دەبێت لە ڕێوشوێنە نوێیەكان لە دژی سەرۆكی فەنزوێلا، لەهەمانكاتدا چاو بە ئەگەری هەوڵدان بۆ خستنی حكومەتەكەی مادۆرۆ دەخشێنرێتەوە.

پێشتریش ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاوی كردبووەوە: تڕەمپ ڕەزامەندی لەسەر پلانێكی (سی ئای ئەی) داوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی نهێنی لە ناو فەنزوێلا، كە پێدەچێت دواتر ڕێخۆشكەر بێت بۆ دەستوەردانی سەربازی ئەمریكی.

ماوەیەكە ئەمریكا بە پاساوی ڕووبەڕووبوونەوەی تۆڕەكانی قاچاخچیی ماددە هۆشبەرەكان هێزە سەربازییەكانی لە ناوچەی كاریبی كۆكردووەتەوە.

ئیدارەی ئەمریكاش جەخت دەكاتەوە، هەر فراوانبوونێك لە ململانێكان یان جووڵەیەك لە دژی كاراكاس، لەسەر بناغەی زانیاری ورد و هەڵسەنگاندنی هەواڵگری تەواو دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی چین: یابان هێڵی سووری بەزاندووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاژانسى ڕۆیتەرز: ئەمریكا ئامادەكاری بۆ ئۆپراسیۆنی نهێنی لە فەنزوێلا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی پێشووی بەڕازیل بە تۆمەتی هەوڵی كودەتا دەستگیركرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەفریقیای باشوور سەرۆكایەتی جی 20 ڕادەستی كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا ناكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هەر حەوت كاتژمێرێكدا لە فەرەنسا ژنێك دەكوژرێت، یان هەوڵی خۆكوشتن دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تائێستا نزیکەى 60 کەس بەهۆى لافاوەكەی ڤێتنام گیانیانلەدەستداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ كۆبوونەوەکەی لەگەڵ زۆهران مەمدانی بە بەرهەمدار ناودەبات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پووتین: پێشنیازەكەی ترەمپ بنەمایەكە بۆ چارەسەری ئاشتییانەی جەنگی ئۆكرانیا

سەرەتا