2 کاتژمێر پێش ئێستا 303 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی پێشووی بەڕازیل بە تۆمەتی هەوڵی كودەتا دەستگیركرا

پەیام 

بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزای 27 ساڵ زیندانی، سەرۆكی پێشووی بەڕازیل دەستگیر كرا.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، زۆرینەی دادوەرانی دادگای باڵای بەرازیل بڕیاریان داوە ئەو تانەیە ڕەت بكەنەوە كە جاییر پۆڵسونارۆ، سەرۆكی پێشووی بەڕازیل دژی بریاری سزادانی بۆ ماوەی 27 ساڵ زیندانی  پێشكەش بە دادگای كردبوو.

دوای بڕیاری دادگای باڵا، پۆلیسی بەڕازیل پۆڵسونارۆی دەستگیر كرد و بڕیارە سزاكەی بەسەردا جێبەجێ بكرێت.

سەرۆكی بەرازیل لەنێوان ساڵانی 2019 بۆ 2023 تۆمەتی ئەوەی بەسەردا ساغ بووەتەوە كە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2022 هەوڵی داوە كودەتا ئەنجام بدات و لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، بەڵام ئەو تەواوی تۆمەتەكانی ڕەت كردووەتەوە و وتیشی: نابێت سزاكەی بەسەردا بسەپێنرێت تا هەموو قۆناغەكانی تانە و پێداچوونەوە تەواو دەبێت.

دادگا تۆمەتی ئەوەشی داوەتە پاڵ كە پەیوەندیی بە گرووپێكی چەكداری تاوانكارییەوە كردووە، هەروەها هەوڵی داوە سیستمی دیموكراتی بەڕازیل بە هێز پەك بخات، دواجاریش هەوڵی داوە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا دەستێوەردان لە دۆسیەكەیدا بكات، بەم تۆمەتانەش ماوەی سێ مانگە سەرۆكی پێشووی بەڕازیل لە ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەرە، پارێزەرەكانیشی دەڵێن: بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە ئەگەری هەیە سزاكەشی هەر لەماڵەكەیدا بەسەر ببات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی پێشووی بەڕازیل بە تۆمەتی هەوڵی كودەتا دەستگیركرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەفریقیای باشوور سەرۆكایەتی جی 20 ڕادەستی كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا ناكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەر حەوت كاتژمێرێكدا لە فەرەنسا ژنێك دەكوژرێت، یان هەوڵی خۆكوشتن دەدات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    تائێستا نزیکەى 60 کەس بەهۆى لافاوەكەی ڤێتنام گیانیانلەدەستداوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ كۆبوونەوەکەی لەگەڵ زۆهران مەمدانی بە بەرهەمدار ناودەبات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پووتین: پێشنیازەكەی ترەمپ بنەمایەكە بۆ چارەسەری ئاشتییانەی جەنگی ئۆكرانیا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگیریی دەمێنێتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 2024دا لە ئەڵمانیا 308 ژن و كچ لەلایەن كەسانی نزیكیانەوە كوژراون

سەرەتا