1 کاتژمێر پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی چین: یابان هێڵی سووری بەزاندووە
پەیام
چین لە كاردانەوەكانی دژ بە یابان سەبارەت بە لێدوانەكانیان
لەبارەی تایوانەوە، بەردەوامە و وەزیری دەرەوە دەڵێت: تۆكیۆ سنووری بەزاندووە و دەبێت
وەڵام بدرێتەوە.
وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، لە توندترین لێدوانیدا
سەبارەت بە گرژییەكانی نێوان پەككین و تۆكیۆ، ڕایگەیاند كە ناردنی ئاماژەی هەڵە لەلایەن
یابانەوە سەبارەت بە پرسی تایوان "شۆككەرە" و ئەو وڵاتە هێڵی سووری بەزاندووە.
وەزیرە چینییەكە، سانای تاكایچی، سەرۆكوەزیرانی
یابانی تۆمەتبار كرد بە هەوڵدان بۆ دەستوەردانی سەربازی، ئەوەش دوای ئەوەی ناوبراو
ئاماژەی بەوە كردبوو كە هەر هێرشێكی چین بۆ سەر تایوان ڕەنگە وەڵامی سەربازیی تۆكیۆی
لێ بكەوێتەوە.
وەزیری دەرەوەی چین جەختی كردەوە كە پەككین بۆ
پاراستنی سەروەریی خاكەكەی و دەستكەوتەكان بە توندی وەڵام دەداتەوە و هۆشداریدا لەوەی
ئەگەر یابان لەسەر ئەم ڕێچكە هەڵەیە بەردەوام بێت، ئەوا گەلانی جیهان مافی خۆیانە
چاو بە "تاوانە مێژووییەكانی یاباندا"دا بخشێننەوە و بەرپەرچی خواستە سەربازیەكانی
ئەو وڵاتە بدەن.
هاوكات چین نیگەرانییەكانی خۆی گەیاندۆتە ئەنتۆنیۆ
گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و بەڵێنی بەرگریكردن لە خۆی داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە