2 کاتژمێر پێش ئێستا 160 جار خوێنراوەتەوە

هێزە سوننەكان هاوپەیمانێتیەكیان لەژێر ناوی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی" دامەزراند

پەیام

لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ یەكخستنی نێو ماڵی سوننە، لایەنە سونەكان هاوپەیمانێتیەكیان پێكهێنا لە ژێر ناوی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی".

ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەغدا و بە دەستپێشخەریی خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە، هێز و هاوپەیمانێتیە براوەكانی سوننە كە برتین لە (تەقەدوم، عەزم، سیادە، حەسم و جەماهیر) دامەزراندنی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی"یان ڕاگەیاند، كە ئامانجی سەرەكیی ئەم ئەنجوومەنە یەكخستنی دیدگا و هەڵوێستی هێزەكانە بەرانبەر بە دۆسیە نیشتمانییە گەورەكان و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتیی پارێزگاكانیان.

بەپێی ڕێككەوتنەكە، ئەم ئەنجوومەنە وەك "چەترێكی كۆكەرەوە" كاردەكات بۆ هەماهەنگیی بڕیارەكان لە تەواوی خولی شەشەمی پەرلەماندا و كراوەش دەبێت بە ڕووی سەرجەم هاوبەشە نیشتمانییەكاندا.

سەركردەكانی ئەو حزبانە جەختیان كردەوە كە ئامانجیان زامنكردنی مافە دەستوورییەكان و بەهێزكردنی نوێنەرایەتییانە لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، ئەمەش وەك هەوڵێك دەبینرێت بۆ دروستكردنی بەرەیەكی بەهێزی سوننی هاوشێوەی "چوارچێوەی هەماهەنگی"ی شیعەكان.

"بەپێی ئەنجامە كۆتاییەكانی هەڵبژاردن، هێزە سوننەكان 77 كورسییان بەدەستهێناوە، ئەمەش وا دەكات هاوپەیمانێتیەكەیان ڕۆڵێكی یەكلاكەرەوە لە دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوودا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزە سوننەكان هاوپەیمانێتیەكیان لەژێر ناوی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی" دامەزراند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خەمیس خەنجەر داوای كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكانی سوننە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەگەری سەرهەڵدانی كێبڕكێى كورد و سووننە لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ئەمریكا: دەستوەردان لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق قبوڵ ناكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداریی ئاڵنگاریی مەترسیدار لە ڕووی ئابوورییەوە بە عێراق دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سكاڵایەك دەكات، كە داوا دەكات بە كارتی نیشتیمانی دەنگ بدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی و مالیكی و شەتری بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق کاندیدن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: 130 تانه‌ پێشكه‌شكراون

سەرەتا