2 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا ئیخوان موسلمین دەخاتە لیستی تیرۆری ڕێكخراوە بیانییەكانەوە
پەیام
میدیا فەرمییەكانی ئەمریكا ئاشكرایان كرد، دوناڵد ترەمپ ئامادەكاری دەكات بۆ واژووكردنی بڕیارنامەیەك كە ئیخوان موسلمین دەخاتە لیستی تیرۆری ڕێكخراوە بیانییەكانەوە.
رۆژنامەی جەست زە نیوزی ئەمریكی ئەوەی بڵاو كردوەتەوە، سەرۆكی ئەمریكا یەكلایی بوەتەوە لەوەی كە بڕیارنامەكە واژوو دەكات و ئیخوان موسلمین و لقەكانی دەخاتە لیستی تیرۆری ڕێكخراوە بیانییەكانەوە.
بەپێی رۆژنامەكە بڕیارنامەكە هەڵوێست و هەنگاوی ئەمریكا بەرامبەر بە ئیخوان موسلمین و تەواوی لقەكانی دەگۆڕێت و هەنگاوەكەی دوناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكاش لەم دۆخەدا جدییە.
كابینەی حكومەتەكانی ئەمریكا لە ماوەكانی ڕابردوودا چەندین جار پرسی خستنە لیستی تیرۆری ئیخوان موسلمینیان هێناوەتە بەر باس، بەڵام هیچ كاتێك ئەو بڕیار نامەیە نەگەیشتوەتە قۆناغی واژوو كردن و سەركەوتوو نەبووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە