2 کاتژمێر پێش ئێستا
157 جار خوێنراوەتەوە
ئێران لەڕێی سعودییەوە داوای گفتوگۆی بێمەرج لە ئەمریكا دەكات
پەیام
ئێران لەڕێی سعودییەوە نامەیەكی بۆ ئەمریكا ناردووە و داوای گفتوگۆی ڕاستگۆیانە و بێ مەرجی كردووە.
ئاژانسی بەغدادولیەوم لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسیی نزیك لە حكومەتی تارانەو ڕایگەیاندووە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە، لە سەردانەكەیدا بۆ كۆشكی سپی، پەیامێكی مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێرانی گەیاندووەتە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە لە پەیامەكەدا ئێران ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆی بێ مەرج لەگەڵ ئەمریكا دەربڕیوە و داواشی كردووە دانوستانی ڕاستگۆیانە لەسەر دۆسیە ئاڵۆزەكان بكەن بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێك هەڵوێست و بۆچوونی خۆی بسەپێنێت.
ئەو سەرچاوە سیاسییە ئاشكراشی كردووە، پەیامەكە بە ڕەزامەندیی عەلی خامنەیی، ڕابەری ئێران نێردراوە و تیایدا پزیشكیان جەختی كردووەتەوە، كە تاران خوازیاری شەڕ نییە و داوای كردووە گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت.
لەبەرانبەردا ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دانی بەوەدا نا، كە سەرۆككۆماری وڵاتەكەی پەیامێكی داوەتە شازادەی جێنشینی سعودییە بەڵام پەیامەكە بابەتی گفتوگۆ و داوای نێوەندگیری لەگەڵ ئەمریكا نەبووە بەڵكو پەیامی سوپاسگوزاریی تاران بووە بۆ هەماهەنگییەكانی سعودییە لەبارەی گەڕأنەوەی حاجیانی ئێران لەكاتی جەنگدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە