2 کاتژمێر پێش ئێستا
177 جار خوێنراوەتەوە
حزبوڵڵای لوبنان كوژرانی فەرماندەی گشتیی و چوار فەرماندەی دیكەی پشتڕاستکردەوە
پەیام
حزبوڵڵای لوبنان دانی بەوەدا نا فەرماندەی گشتیی كەتیبەكانی و چوار فەرماندەی دیكەی لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە تیرۆر كراون.
بەرەبەیانی دوێنێ یەكشەممە سوپای زایۆنی ئاگربەستی لوبنانی پێشێل كرد و بۆردومانی باشووری بەیرووتی كرد، بەو هۆیەوە پێنج فەرماندەی حزبوڵڵا كوژران و 28 كەسی دیكەش بریندار بوون.
شەوی ڕابردوویش حزبوڵڵای لوبنان هێرشەكەی پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند، لە هێرشێكی سوپای داگیركەری زایۆنیدا هەریەكە لە مستەفا ئەسعەد، ڕەفعەت ئەحمەد حوسێن، قاسم حوسێن برجاوی و ئیبراهیم عەلی حوسێن كوژراون.
حزبوڵڵا ڕاشیگەیاندووە: لە هێرشەكەدا هەیسەم عەلی تەباتەبایی، فەرماندەی گشتی كەتیبەكانی سەربازیی حزبوڵڵا، لە دەوروبەری بەیروتی پایتەختی لوبنان تیرۆر كراوە.
لای خۆیەوە عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: تیرۆركردنی تەباتەبائی كارێكی ترسنۆكانە بوو و بەشێكە لە سەركێشییەكانی نەتەنیاهوو لە لوبنان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە