2 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
لە سەرەتای 2026دا چین دووبارە باڵیۆزخانەكەی لە دیمەشق دەكاتەوە
پەیام
حكومەتی سووریا ئاشكرای دەكات، دووبارە باڵیۆزخانەی چین لە دیمەشق دەكرێتەوە، ڕەتیشی دەكاتەوە چەكدارانی ئیگۆر ڕادەستی ئەو وڵاتە بكەنەوە.
ئەشهەد سەلیبی، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ كاروباری ڕووسیا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2026دا چین دووبارە دەرگای باڵیۆزخانەكەی لە دیمەشق دەكاتەوە و یارمەتیدەری خەڵكی ئەو وڵاتە دەبێت. لە دوای ئەم قۆناغەش پەیوەندییە بازرگانییەكان و كاری كۆمپانیا چینییەكان لە سووریا فراوانتر دەبن.
ئەشهەد سەلیبی ئاماژەی بەوە داوە، سەردانی شاندی سووریا بۆ پەكین، سەرەتای سەردەمێكی نوێیە لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا و ڕاشیگەیاند: پێشتر وڵاتی چین تەنیا لە ڕووی سیاسییەوە پشتیوانی لە سووریا كردووە بەڵام لە سەردانی ئەم دواییانەی شاندی سووریا، بڕیاری داوە كە باڵیۆزخانەكەی لە دیمەشق بكاتەوە و بەڵێنی داوە كە 380 ملیۆن یووان یارمەتی مرۆیی بگەیەنێتە گەلی سووریا.
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە، كە ئەو چەكدارانەی كە بەرەچەڵەك گەلی ئیگۆری مسوڵمانن و لەناو هێزەكانی سووریادا خزمەت دەكەن، لەلایەن حكومەتی نوێی سووریاوە ڕادەستی وڵاتی چین دەكرێنەوە، كە دژی هەر جوڵانەوەیەكی مسوڵمانانی ئیگۆرە، بەڵام جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا دەنگۆكانی ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند:بە هیچ شێوەیەك ئەو بابەتە لە دانوستانی نێوان دیمەشق و پەكیندا باسی نەكراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە